بەرهەمهێنانی ٣٠ هەزار نەمام و گوڵ لە سەرقڵا

(0) / / کردستان / زایەڵە نەمام سەرقڵا سەوزایی گوڵ گیا


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکایەتی شارەوانی سەرقڵا  ڕایگەیاند کە ئەمساڵ (٣٠)هەزار نەمام و گوڵی جۆراو جۆر بەرهەم دەهێنن و ڕێژەی سەوزای لە ناحیەی سەرقڵا زیاد دەکات.

وەسفی عومەر ساڵم سەرۆکی شارەوانی سەرقڵا ڕایگەیاند،  بەشی باخچەکانی شارەوانی سەرقڵا لە شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا توانیویەتی نزیکەی (٣٠) هەزار نەمام و گوڵی جۆراو جۆر بەرهەم بهێنن.

 ووتیشی، لەو ڕێژەیە خۆیان نزیکەی (٢٥)هەزار نەمام و گوڵی جۆراوجۆریان لە ناحیەکەدا چاندووە و ژمارەیەکی زۆریشیان داوە بە فەرمانگانی حکومەت بە مەبەستی ناشتنی، ئەمەش وای کردووە ڕێژەی سەوزای لە شارەکەدا بگاتە زیاتر لە (٧٪.)

سەرۆکی شارەوانی سەرقڵا ئاشکرایکرد، بەردەوامین لە بەرهەم هێنانی نەمامی زیاتر بۆ ئەوەی بتوانین ڕێژەی سەوزای زیاتر بکەین.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم