سێشەممە بەبۆنەی یادی عاشوراوە لە تەواوی عێراق پشووە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق پشوو عاشوورا تاسووعا تازیەباری


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زیەڵە - حکومەتی عێراق بڕیاری دا، بەبۆنەی یادی عاشوراوە ڕۆژی سێشەممە لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق بکاتە پشووی فەرمی.   
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 9-8-2022 کە هاوکاتە لەگەڵ 10ی موحەڕەم، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی عێراق پشووی فەرمییە.   
ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان سبەینێ دووشەممە بەو بۆنەیەوە پشووە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی دووشەممە 8-8-2022 کە دەکاتە رۆژی 10ی موحەڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەڕمییە و رۆژی سێشەممە 9-8-2022 دەوامی فەڕمی دەبێت".