دیداری سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی لەگەڵ پەرلەمانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە پەرلەمانی عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە سۆران عومەر مەهدی شوشتەری کوردستان کێلە


Aug 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق دیداری کرد.

پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ به‌رواری 7 ی ئابی 2022ی زاینی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سۆران عمر نوێنه‌ری ناوچه‌ی راپه‌رین له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان كۆبوویه‌وه‌.

له‌ دیدارێك دا دوا گۆڕانكاریه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها بابه‌تی فه‌رمی بوونی مه‌رزی كێلێ باس و خواستی له‌باره‌وه‌ كرا.