دوایین هەڵوێستی ئێران لەسەر ڕێککەوتنی کۆتایی لە دۆسیەی هەڵگرتنی گەمارۆکان

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئاژانس ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی


Aug 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی کۆتایی دەبێ دەستەبەری مافەکانی ئێران و هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکان بکات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) بڵاوی کردەوە؛ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونی لەگەڵ  جۆزپ بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا کە ئێوارەی هەینی ئەنجام دراوە، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە خولی نوێی دانوستانەکان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە ڤییەنا باس و ڕاگۆڕینەوەیان بووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لەم گفتوگۆیەدا ڕاگەیێندراوە کە ڕا و بۆچوونی ئێران لەبارەی بیرۆکە و پێشنیارەکان لە لایەن ئێنریکە مۆرا بەو ڕاگەیێندراوە و چاوەڕوان دەکرێت هەموو لایەنەکان لەپێناو گەیشتن بە دەقێکی هاوبەش بۆ ڕێککەوتن، ئیرادە و جدییەت بنوێنن.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ڕێککەوتنی کۆتایی دەبێ، مافەکانی گەلی ئێران دابین بکات و دەستەبەری هەڵگرتنی گەمارۆکان بێت.
لای خۆیەوە بۆرل ڕایگەیاند کە لە خولی نوێی دانوستانەکانی ڤییەنا بەرەوپێشچوونی باش هاتۆتە دی وئیجابی بووە و هەوڵەکان بۆ نێزیک کردنەوەی ڕوانگەکان بە ئاڕاستەی باشترین ئەنجام بەردەوام دەبێت.