نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم: دادگای فیدراڵی ڕاستکردنەوەیەک لەبارەی بە بانکیکردنی مووچە دەردەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان مووچه


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ جێگری بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا دادگای فیدراڵی ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات لەبارەی پڕۆسەی بە بانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانەوە.
عەزیز ئەحمەد جێگری بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای فیدراڵی لەم ھەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات بۆ پشتڕاستکرنەوەی ئەوەی کە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ھەمان مافیان ھەیە وەک ھەموو عێراقییەکان لە پرۆژەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەبانکیکردنی مووچە.
دەشڵێت، وەک چۆن مووچەخۆرانی حکومەتی فیدراڵی بانکی دڵخوازی خۆیان ھەڵدەبژێرن لە لیستی بانکە بەسەندکراوەکان، مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ھەمان مافیان ھەیە.
بەوتەی عەزیز ئەحمەد، ھەر بانکێک کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدرابێت و مەرجەکانی ھەژماری منی تێدابێت، دەتوانێت ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دروست بکات.
کامەران کەریم