مانگی دەستکردی خەیامی ئێران رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

(0) / / ایران / زایەڵە خەیام ئێران مانگی دەستکرد


Aug 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مانگی دەستکردی "خەیامی" ئێرانی لە بنکەی بایکۆنۆر لە کازاخستان، لەلایەن رووسیاوە و لە رێگەی مووشەکی سۆیۆز رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

کۆنتڕۆڵی مانگە دەستکردەکە لە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە گوتەی بەرپرسانی ئێرانی، مانگی دەستکردی خەیام بۆ مەبەستی پاراستنی سنوورەکانی وڵات و پشتیوانی کشتوکاڵ و ئاو و رووداوە سروشتییەکان بەکاردەهێنرێت.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند یەکەمین داتای مانگە دەستکردەکەیان پێ گەیشتووە.

"عومەر خەیام" شاعیر و فەیلەسوفی فارسی سەدەی یازدەیە و مانگی دەستکردی ئێران بە ناوی ئەو کەسایەتییەوە ناونراوە.