عەلى حەمەساڵح : دوو ئیدارەیی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و دەرمانى چارەسەرى شێرپەنجەى گرتووەتەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
عەلی حەمە ساڵح
دوو ئیدارەیی
شێرپەنجە
زایەڵە - ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، دوو ئیدارەیی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و دەرمانى چارەسەرى شێرپەنجەى گرتووەتەوە و ئێستا لەبەردەم دوو بژاردەدان یان داخستنى نەخۆشخانەى هیوا یان بڕینى موچە.
عەلى حەمەساڵح (11-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە ماوەکانی ڕابردودا سندوقی شێرپەنجە لە هەولێر تەندەری بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کردوەو کڕیویەتی، نزیکەی (٥ ملیار دینار) لە سندوقی شێرپەنجە بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی نەخۆشخانەی هیوا خەرجکراوە… کۆی چەکی بانکی لە سندوقی شێرپەنجە نێدراوە بۆ بانکی فیدڕاڵ لە هەولێر.
دەشڵێت، ئێستا دەڵێن: هەڵەیەو بانکی فیدڕاڵ نابێ بۆ سلێمانی خەرجبکات! دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بانکی باخان لە سلێمانی!!.ئەنجام: ئێستا دەڵێن پارە نیە لە بانکی سلێمانی!. ئێستا یان دەبێ پێداویستی بۆ هیوا نەکڕدرێت! یان دەبێ لە موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی ببڕدڕێت..
تێبينيێك بنێرە: