سەدریش داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە سەر شەقام

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیرى سەدر داواى لە لایەنگرانى رەوتى سەدر کرد سبەینێ هەینى لەسەرجەم پارێزگاکان جگە لە نەجەف بڕژێنە سەر شەقام.
ساڵح محەمەد عێراقى (11-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا داواى لەلایەنگرانى رەوتى سەدر کردووە سبەینێ هەینى کاتژمێر پێنج لە پارێزگاکان جگە لە نەجەف بۆ پشتیوانى چاکسازیی گردبنەوە.  
داواشیکردووە لایەنگرانى رەوتەکەى بمێننەوە تا ئاگاداردەکرێنەوە و فۆرمى تایبەت بە داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان پڕ بکەنەوە. ئەوە لەکاتێکدایەچوارچێوەى هەماهەنگیش سبەینێى وەک وادەى ئەنجامدانى خۆپیشاندان لەبەردەم ناوچەى سەوز دیاریکردووە.  
ئەمە لە کاتێکدایە؛ چوارچێوەى هەماهەنگی (11-8-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کاتژمێر پێنجى عەسرى هەینى لەبەردەم دیوارەکانى ناوچەى سەوز لەبەشى پردى هەڵواسراو خۆپیشاندان ئەنجام دەدەنن بۆ پاراستنى دامەزراوە دەستورییەکان.    
جەختیشیکردووەتەوە کە عێراق و پەرلەمان موڵکى گەلە و دادگاش جومگە و راگرى دەوڵەتە.