بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: لەناو کارتۆنی جپس ویستراوە بەنزین هاوردە بکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین چپس هەرێم دئازاد موستەفا تەندروستی


Aug 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – لەناو کارتۆنی جپس ویستراوە بەنزین هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  لە نێو كارتۆنی جپس دەیانویست بەنزین هاوردەی هەرێم بكەن دواترجپسەكان بە تام وبۆنی بەنزین دەرخواردی منداڵەكانمانی بدەن.لەبەرامبەر پێشێل کردنی یاسا و ڕێنماییەکان و لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوشاریانمان چاوپۆشی لەهیچ بازرگان وسەرپێچیکارێک ناکەین وە ناو و ناونیشانی سەرپێچیکاران لێرەوە بڵاو دەکەینەوە .
وتیشی، لەئەنجامی گەڕان و پشکنین لەلایەن بنکەی چاودێری خۆراک مەرزی سەرتەک - پشتە دەست گیرا بەسەر بڕی ٣٢٠ لیتر بەنزین (١٦دەبە) کەلەناو باری خۆراکی جپس دا شاردرابویەوە
کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و تایبەتمەندی عێراقی یە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نیە مادەی خۆراکی تێکەڵ بە هیچ مادەیەکی ناخۆراکی ببێت  بەتایبەت بەنزین ئەبێتە هۆی ئەوەی کار بکاتە سەر تام و بۆنی مادە خۆراکیەکە دەست بەجێ بارهەڵگرەکە و سەرپێچیکار ڕوبەڕوی یاسا کرایەوە سوپاس بۆ سەرجەم کارمەندانمان لە بنکەی چاودێری خۆراک .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم