دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکراوانی بادینان بە سیخوڕ ناو برد

(0) / زایەڵە دژەتیرۆر بادینان سیخوڕ


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

دژە تیرۆری کوردستان لە هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سیخوڕن" و ناوی رۆژنامەنووسی و چالاکوان "بۆ پەردەپۆشی کاری سیخوڕی بەکاردێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات :"بە داخەوە لە هەرێمی کوردستان لەژێر پەردەی ئازادی و بەرقەراریی یاسادا، تێکدەرانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان، لەژێر ناوی رۆژنامەنووسی و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی، دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرتکردنی کۆمەڵگە و تێکدانی گیانی پێکەوەژیان و خراپ بەکارهێنانی ئازادییەکان بۆ پەردەپۆشکردنی کاری سیخوڕی و دەستێوەردان لە دۆخی هەرێم بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیری و ئاڵۆزکردنی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان".
 لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "لە کوردستان سەرەڕای ئەو ھەموو بەڵگەیە لەسەر ئاژاوەگێڕان، نابێت دادگایی بکرێن چونکە چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس و خۆپێشاندەرن! لە لایەکی ترەوە سەرقاڵی سیخوڕیکردنن بەسەر دەزگا ئەمنی و حکومییەکانەوە کاتێکیش دەستگیردەکرێن دەبنە رۆژنامەنووس!"