بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران سەردانی عێراق دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە عێراق لیوا باقری ئێران هێزی چەکدار


Aug 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – عەزیز نەسیر زادە جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند لە دیدار لەگەڵ مەزهەر موحسن عەلاق سەرۆکی زانکۆی بەرگریی نەتەوەیی عێراق باس لە بەرنامەی محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارانی ئێران بۆ سەردان کردنی عێراق کراوە.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە سەردانی وەفدی عێراقی بۆ ئێران لێکتێگەیشتننامە لە نێوان زانکۆکانی بەرگریی نەتەوەیی دوو وڵات واژۆ کرا.
ڕاشیگەیاند لیوا باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو بەهێزکردنی پێوەندییەکانی دوو وڵات سەردانی عێراق دەکات.