وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: ڕۆژانی شەممە ناکرێتە پشوو دەوامی فەرمیە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە کوردستان پشوو


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د. سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، گوایە رۆژانی شەممە پشووی فەرمی دەبێت، بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە و رۆژانی شەممە دەوامی فەرمییە لە قوتابخانەکاندا .
وتیشی، هیچ بڕیارێك نییە بۆ گۆڕینی دەوام بەجۆرێك تەنها رۆژی هەینی پشووی فەرمی بێت و رۆژەكانی تریش دەوامی فەرمی بێت، بۆیە قوتابخانەکان وەکوو هەمیشە کاتی دەوامیان وەکوو ساڵانی پێشترە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم