دیداری سه‌ركونسوڵی ئێران له سلێمانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
ئێران
مەهدی شوشتەری
کوردستان
زایەڵە - سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دا دیداری کرد.
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی پاش نیوه‌ڕۆی دووشه‌مه 15 ی ئابی 2022ی زایینی له باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دا له‌گه‌ڵ سەڵاحەدین بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حیزبه كۆبوویه‌وه.
له دیدارەکەدا ده‌رباره‌ی گۆڕانكاریه سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ندین بابه‌تی جێ سه‌ره‌نجی هاوبه‌ش باس و خواست كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری وڵات و له ڕێی ئه‌نجامدانی دیالۆگی نیشتیمانی له نێوان ته‌واوی ره‌وت و حیزبه سیاسیه‌كانی عێراقدا كرده‌وه.
تێبينيێك بنێرە: