هێرشی مووشەکی بۆ سەر سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا

(0) / / عراق / زایەڵە زێلکان تورکیا مووشەک نەینەوا


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوو مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەی زێلکانی هێزەکانی سوپای تورکیا لە نەنینەوا کران.
پەیجی دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند؛ ” ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئابی 2022، کاتژمێر 13:50، دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کراون، ئەو سەربازگەیە هێزەکانی سوپای تورکیا”.
ئاماژە بەوەش کراوە، یەکێک لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتووەتەوە خوارەوە، مووشەکەکەی دیکەشیان لە دەوروبەری گوندی گوداد کەوتووەتە خوارەوە.
سەبارەت بە زیانەکان دژەتیرۆر ڕایگەیاندووە، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.