پەرلەمانتارێک زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە کوردستان


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی  راگەیاند، بەهۆی چەند تێبینییەك لە لیستەکان ناردنی مووچە دواكەوتووە كە گرفتەكان زیاتر تەكنیكین نەك كێشەی سیاسی.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

کامەران کەریم