جەختی تاڵەبانی و خەزعەلی لە سەر ڕەخساندنی زەمینەی لەبار و گفتوگۆی بونیادنەرانە

(0) / / عراق / زایەڵە تاڵەبانی خەزعەلی یەکێتی عەسائیب


Aug 18, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق كۆبووەوە و ڕایدەگەیەنێت، دەمانەوێت هەموولایەك بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان هەڵگرن، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن.
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاوی کەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكان كرا و جەخت لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار و گفتوگۆی بونیادنەرانە كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا.
‎بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد و وتی، ئامانجی ئێمە یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانە. دەمانەوێت هەموولایەك بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان هەڵگرن، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن و هەوڵی دروستكردنی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان بدەن كە شایستەی ژیانێكی باشتر و خزمەتگوزاری زیاترن.
پێش نیوەڕۆی چوارشەممە سەرۆكی یەكێتی گەیشتە بەغداد بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کە بە میوانداریی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەنجامدرا.
دوابەدوای ئەو كۆبوونەوەیەش بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.