فڕۆکەکانی عێراق حەشارگەکانی داعشیان لە حەمرین کردە ئامانج

(0) / / عراق / زایەڵە داعش حەشارگە حەمرین


Aug 20, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی حەشارگەکانی داعشیان لە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین کردووەتە ئامانج.
 لە ڕاگەیاندراوێكی  شانەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە "مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ، بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ شانە ئامانجدارەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەرەنگاربوونەوەی خزمەتگوزاری تیرۆر، چاودێری جموجۆڵی چەتەكانی تیرۆریستەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەکرد."
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە دواتر زانیاری لەسەر ژمارەی كوژراوەكان دەخەینە ڕوو.