کانیاوێک لە شەمامی 20مەترى گەڕەکی بەختیاری سۆران دەردەکەوێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کانیاو گەڕەکی بەختیاری سۆران


Aug 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە کاتی کارکردن لە شەمامی 20مەترى لە گەڕەکی بەختیاری شاری سۆران کانیاوێکی سروشتی دەردەکەوێت.
دوای ئه‌وه‌ى شارەوانی سۆران دەستی کرد بە کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 20 مەتری لە گەڕەکی بەختیاری، کانیاوێکی سروشتی دەردەکەوێت و ئاستەنگی بۆ کارکردنی ئەو پڕۆژەیە دروست کردووە.
خۆشەوی عەبدولڕەزاق، ئەندازیارو سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە راگەیاند،  لەکاتی کردن لەو پڕۆژەیە کانیاوێکی سروشتی دەرکەوتووە، ئەوەش ئاوێکی سروشتییەو ئى بۆڕی ئاوی ماڵان نییە .
وتیشی، لەگەڵ ئەندازیاران لە هەوڵداین ئەو ئاوە بگوازینەوە بە رێگەی بۆڕی بۆ ئەوەی نەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم کارکردنی ئەو شەقامە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم