"دانوستانی ئەتۆمی" تەوەری گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان

(0) / / ایران / زایەڵە ئەتۆمی ئێران ئەمریکا حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئانتۆنیۆ گۆترێش


Aug 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆی تەلەفوونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هیوای ئەوەی خواست دانوستانەکانی ڤییەنا بە ئەنجامی دڵخۆشکەر و باش کۆتایی بێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردەوە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونیدا باسیان لە چەند پرسێک و لە نێویاندا دانوستانی ئەتۆمی لە ڤییەنا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان هاوپێوەند بە پرسی ئەتۆمی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لە ئەدا و کاری سەرۆکی کۆنفڕانسی ئێن پی تی لە دۆسیەی چالاکیی ئەتۆمی ئیسرائیل گرفت و ئەمەی بۆ ئێران بە قبووڵ نەکراو ناوبرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەبارەی دانوستانی ئەتۆمی و وەڵامی ئەمریکا بە پێشنیارەکانی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران سەرقاڵی تاوتوێ کردنی وەڵامەکانی ئەمریکایە و وەڵام دەداتەوە.
هەروەها وێڕای جەخت لەسەر پێویستیی دووری گرتن لە سیاسی کردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، باسی لە ئیرادەی جدی و ڕاستەقینەی تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەهێز کرد.