شێوازی دەرهێنانی ناسنامەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە تەندروستی گەرمیان

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆرۆنا ڤاکسین ناسنامە


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - تەندروستی  گەرمیان ڕایگەیاند، هەموو هاوڵاتییەک کە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت لە سنووری گەرمیان، دەتوانێت ناسنامەی وەرگرتنی ڤاکسین دەربکات چ لەسەر ناسنامە (هوية أحوال مدني یان کارتی نیشتمانی) یان پاسپۆرت (جواز سفر)، بەم مەرج و رێکارانە:
1. پێویستە کارتی کوتانەکەی پێبێت. ئەو هاوڵاتییانەی ڤاکسینی ئەسترازینیکا و سینۆفارمیان وەرگرتوە، دەبێت پشتگیرییەک لەو بنکەی کوتانەوە بێنێت کە ڤاکسینەکەی تێدا وەرگرتوە.
2. پێویستە کۆپییەکی پاسپۆرت یان ناسنامەکەی پێبێت، ئەگەر لەسەر پاسپۆرت ناسنامەکە دەربکات ئەوا پێویستە پاسپۆرتەکە بەسەر نەچووبێت. ئەگەر ناسنامەی کوتانەکە لەسەر ناسنامە (هوية أحوال مدني) یان کارتی نیشتمانی دەربکات، ناتوانێت بۆ گەشتکردن بەکاری بهێنێت.
3. ئەو هاوڵاتیانەی کە کارتی کوتانەکەیان هی ناوچەکانی تری عێراقە، لەلای ئێمە ناسنامەیان بۆ دەرناکرێت.
4. ئەو هاوڵاتیانەی کە کارتی کوتانەکەیان لە ناوچەکانی تری هەرێمە، ئەگەر لە سیستەمی وەزارەتی تەندروستی تۆمار بێت، ناسنامەکەی لەلای ئێمە بۆ دەکرێت.
5. رۆژانی دەوام یەکشەممە تا پێنجشەممەیە لە کاتژمێر (٩ی بەیانی تا ١ی دوانیوەڕۆ)، لە ژووری هۆبەی (ئایتی IT) لە دیوانی تەندروستی گەرمیان لەناو بینای نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە کەلار.
6. رەسمی دەرهێنانی ناسنامەی کوتان (٥٠٠٠) پێنج هەزار دینارە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم