زانیاری تازه‌ له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمی چۆنییه‌تی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی ئاو

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو لێخۆشبوون کوردستان


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی 5ی 2024، بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زانیاری تازه‌ له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمی چۆنییه‌تی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی ئاو ئاشكرا ده‌كات.
ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات،"پێشووتر مەرجی لێخۆشبوونەكە ئەوە بوو، هەموو قەرزەكەی بداتەوە، بەڵام ئێستا هاووڵاتی سەرپشكە چەند قەرزەكەی دەداتەوە".
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات،"كەسێك 200 هەزار دینار قەرزار بێت و توانای 100 هەزاری هەبێت، ئەوكاتە 80 هەزار دینار دەدات و 100 هەزار دینارەكەی دیكەشی لەسەر دەمێنێتەوە".

محەمەد ساڵح