نێچیرڤان بارزانی بە دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانی دەچێتەی نەجەف و بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی سەدر نەجەف کەربەلا


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بۆ دەربازبوونی عێراق لە چەقبەستوویی سیاسی سەردانی بەغدا و نەجەف دەکات.

ماڵپەڕی باس نیوز نێزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) بڵاوی کردەوە: وابڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا و نەجەف بکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵگری دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانییە بۆ دەربازبوونی عێراق لە بنبەستی سیاسی و لە سەردانەکەیدا، دەگەیەنێتە لایانە عێراقییەکان."

لەم هەواڵەدا، ئاماژەی بە کاتی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا و نەجەف نەکراوە.