بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دادی ئێران لە هەولێرە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر ئێران نەسروڵڵا ڕەشنودی کۆماری ئیسلامی


Aug 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – جێگری کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند دوکتۆر فەتاح ئەحمەدی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دادی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان.
ئامانج لەم سەفەرە بەدواداچوون بۆ پرسە قەزایی و دادوەرییەکانی هاوڵاتیانی ئێرانی و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕاگەیێندراوە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە جێگری کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دادی ئێران لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر بە ئامادەبوونی کارناسانی نوێنەرایەتی ئێران، لەگەڵ نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵ باسیان لە بابەتەکانی هاوپێوەند بە زیندانیان و کێشەکانی هاوڵاتیانی ئێرانی کرد.