وەزیرەکەی سەدر هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داخست

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر ساڵح محەمەد عێراقى


Aug 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ساڵح محەمەد عێراقى وەزیرى سەدر هەژمارەکانی لە تەلەگرام و تویتەر داخست، دواى ئەوەى موقتەدا سەدر وازهێنانى لەکارى سیاسی راگەیاند

داخستنى ئەو هەژمارانە دواى ئەوە هات کە موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر کەمێک لەمەوبەر لە پەیامێکدا دەستبەرداربوونى هەمیشەیی لەکارى سیاسى راگەیاند

بڕیارەکەى سەدر پێش رۆژێک دێت لە تەواوبوونى مۆڵەتە 72 کاتژمێرییەکەى کە بۆ ڕێککەوتن بۆ لایەنەکانى دیکەى دیاریکردبوو

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، " ئێمە ئامادەین  بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت."