ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: سەقامگیری عێراق لە ڕێگای دیالۆگی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانیەوە دێتە دی

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی فوئاد حسێن تاران عێراق


Aug 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ سەقامگیری عێراق لە ڕێگای دیالۆگی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دێتە دی.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دووشەممەشەو 29 ی ئابی 2022 پێشوازیی لە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە دوایین بارودۆخی عێراق، وتی: ئاسایش و سەقامگیری عێراق تەنیا لە ڕێگای دیالۆگی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی دەستوور و لە سەر بنەمای لێکتێگەیشتن لە سەر حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەل دێتەدی.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێگەی مەرجەعیەتی باڵای ئائینی لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق ڕۆڵی گرنگی هەیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەدا ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بۆ کاروباری ناوچەکە کرد و وتی: دەستپێشخەرییەکان و هەنگاوەکانی عێراق بۆ باشترکردنی کەشی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بە بێ دەستێوەردانی بێگانەکان، لە پتەوکردنی پێکەوەبوونی ناوچەیی کاریگەری دەبێت.
ناوبراو بەڕێوەچوونی پێنج گەڕی دانوستانی نێوان ئێران و سعوودیەی بە نێوەندگێڕیی عێراق بە سوودمەند ناو برد و وتی کە بە تەواوکردنی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی پێشوو، ڕێگای بەردەوام بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان هەموارتر دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە دەستپێکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران لە بەرژەوەندی ئاسایشی ناوچەکە دەبێت.
لەو چاوپێکەوتنەدا فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە بە گرنگ ناو برد و جەختی لە سەر بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە کردەوە.