دوو تۆمەتباری دیکەی گروپی تێرۆریستانی داعش لە قەزای بازیان ئاشکرا و دەستگیرکران

(0) / / کردستان / زایەڵە داعش سلێمانی بازیان تیرۆر ئیرهاب


Sep 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی ڕۆژئاوای  سلێمانی  ڕایگەیاند ،   پاش بڵاوبونەوەی وێنەو دروشمی داعش لەئاکاونتی تایبەتی ( ھ ، م ، ع) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ، کەدانیشتوی قەزای بازیانە ، تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی ( د ، ف ، ک ) لەسەر وێنەو پۆستەکە پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ بابەتەکه .
چاوی هێزەکانمان کەوتە سەر وێنەو بابەتەکە، تیمە تایبەتەکانمان ڕاسپێردران بۆ بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران ودەستنیشانکردنی ناسنامەو شوێنی نیشتەجێبونی تێرۆرستان و ئەنجامدەرانی تاوانەکە .
پاش بەدەستهێنانی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران لە (٢٧/ ٨/ ٢٠٢٢) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تێرۆر لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هەردوو تۆمەتبار لە قەزای بازیان دەستگیرکران کە لەنەتەوەی کوردن و ڕاپێچی بەردەم یاساو لێکۆڵینەوە کران .
هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە چاومان لەسەر هەموو ئەو گروپو تۆمەتبارانە دەبێت کە چاویان بە ئازادی و ئارامی و سەروەری یاسادا هەڵنایاو بەزووترین کات  دەستگیردەکرێن و بڕیاری دادگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم