بەرپرسێکی ئێرانی: ئەورووپا دەرمانی منداڵەکانی ئێمە نادات، بۆچی نیگەرانی زستانەکەیان بین؟

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران کۆماری ئیسلامی ئەورووپا ئەمریکا NSA


Sep 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە هەندێ لێکدانەوە لەمەڕ وەڵامی ئێران بە ئەمریکا، لەوانە ئەم وتەیە کە "بەم وڵامەی ئێران، دەرفەتی هەناردەکردنی نەوت بە ئەورووپا لە زستانی ئەمساڵدا لەکیس چوو"، وتی: "بۆچی کاتێک ئەورووپا بە بیانووی گەمارۆکان دەرمانی منداڵەکانی ئێمە نادات، نیگەرانی زستانەکەیان بین؟"
سەید ڕەسول مووسەوی ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژمارەکەی لە تویتەر نووسی: بۆچی لە کاتێکدا ئەمریکا وەڵامی ئێرانی نەداوەتەوە، حوکم بە لەکیس چوونی دەرفەتی هەناردەکردنی نەوت بە ئەورووپا دەدرێت؟
وتیشی: "بۆچی کاتێک وتەبێژی NSAی ئەمریکا (ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا) دەڵێت، سەرۆک کۆمار بە تەنیا لە چوارچێوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وەڵام دەداتەوە، ئێران کە وەڵامەکەیدا ئاسایشی نەتەوەیی خۆی لەبەرچاو نەگرێت؟" و "بۆچی کاتێک ئەورووپا بە بیانووی گەمارۆکان دەرمانی منداڵەکانی ئێمە نادات، نیگەرانی زستانەکەیان بین؟"