ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕێککەوتن

(0) / زایەڵە ئەتۆم گەمارۆکان ئێران ئاژانس


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:
وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێ کردنی یاسای هەڵگرتنی گەمارۆکان و هەڵوەشانەوەی پابەندییەزێدەکانی ئێران لە بواری ئەتۆمی، ڕاگەیێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاش دانوستانێکی چڕ و پڕ لە سەر خاڵەکانی خوارەوە گەیشتنە ڕێککەوتن:
١: ئێران و ئاژانس ڕێککەوتن لە سەر وەستاندنی پابەندییە زێدەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە چوارچێوەی Nuclear proliferation و بە تەنیا پابەند بوون بە پادمان.
٢: ڕێککەوتن لە سەر شێوەی چاودێریی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بەم شێوەیە کە بۆ ماوەی سێ مانگ زانیارییەکانی کامێراکانی دیاریکراو تۆمار دەکرێن و لە لای ئێران دەبێت، لەم ماوەیەدا ئاژانس دەستی بە دامەزراوەکان و زانیاری تۆمارکراوی کامێراکان نییە و لە لای ئێران دەمێنێتەوە، ئەگەر پاش سێ ماگ هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران لابرا، ئەوا تاران زانیارییەکان دەداتە ئاژانس و بەپێچەوانەوە هەموو زانیارییەکان ڕەش دەکرێتەوە.
3: بە مەبەستی بە نهێنی هێشتنی شوێنە هەستیارەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ هاوپێچ کراوی زانیارییەکان هاوپێوەند بەو بابەتە بە نهێنی دەمێنێتەوە.