ملیارێک و 327 ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - رەزامەندی وەرگیرا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ملیارێک و 327 ملیۆن و 120 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی. شارەكە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرجدەكرێت.

ئاشکراشیکرد، پارەکە بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی خەرجدەکرێت.
کامەران کەریم