سبەینێ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا کوردستان


Sep 06, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێریش ئەگەری باران بارین هەیە.   
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەریی بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان سبەی چوارشەمە ٧-٩-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و پێشبینی دەکەین لەنێوان کاتەکانی بەیانی بۆ نیوەرۆ لەھەندێک ناوچەی شاخاویی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر کەش گونجاوبێت بۆ چربوونەوەی ھەور و بارینی کەمێک بارانی پچر پچر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " پلەکانی گەرما لەسنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک بەرێژەی ١ پلە نزمتر دەبێتەوە ناوچەکانی دیکە جێگیر دەبێت و بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٣٩ بە ٢٧، ھەولێر ٤٠ بە ٢٩ پلە، دھۆک ٣٨ بە ٢٧ پلە، ھەڵەبجە ٤٠ بە ٢٦ پلە، کەرکوک ٤٢ بە ٣١ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٤ پلە بە ٢٩ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٩ بە ٢٧ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٧ بە ٢٧ پلە دەبێت."