هۆشداریی توندی ئێران بەو وڵاتانەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایان لەخۆ گرتووە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا سەربازیی


Sep 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیوا محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشدارییەکی توندی بەو وڵاتانەی ناوچە دا کە  ڕێگەیان بە مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سنورەکانیان داوە.
بەرپرسی باڵای سەربازیی ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسی:  سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە مانگەکانی دواییدا هەوڵی ئەوەی داوە کە جێگەی خاڵی خۆی کە بە کشانەوەی کەشتییەکانی لە کەنداوی فارس دروست بوو و ترس و دڵەڕاوکێی دەستوپێوەندەکانی بەدواوە هات، بە لکاندنی ناوچەی داگیرکراو لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی و سوپای منداڵکوژیەوە بە فەرماندەیی سێنتکام، قەرەبوو بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ ئەمە بە مانای ئەوە دێت کە ئیمکاناتی سیخوڕی و ئۆپەراسیۆنیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی خراەوتە خزمەتی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی و ئەمەش هەڕەشەکان لەسەر وڵاتە ئازیزەکەمان زیاتر دەکات.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاشکراشی کرد؛ ئێمە جگە لە ڕاگەیاندن و هۆشداریی نووسراو و گەیاندنی پەیام لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە بەو وڵاتانەی ڕێگەیان بە بوونی هێزی سوپای ئەمریکا داوە، بە بەرفراوان کردن و ئامادەبوونی سەربازیی و زیاتر کردنی جەولەکان لە ئاسمان و دەریا و زیاتر کردنی کاری هەوالگریی و بەڕێوەبردنی مەشقی سەربازیی دەریایی، موشەکی، درۆنی و ... ئامادەیی و هۆشداریی خۆمان ڕاگەیاندووە و ڕایدەگەیێنین.
بەرپرسی سەربازیی ئێران لە کۆتایی دا نووسی: ڕاسپاردەی هەمیشەیی و دۆستانەی ئێمە بە وڵاتانی دراوسێ، برایەتی و هاوکاری لەپێناو هاتنەدی ئاسایشی ناوچەکە لە لایەن وڵاتانی خۆمان و پشت نەبەستن بە بیانییەکانە.