نرخی 230 جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان یەک دەخرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە نرخی دەرمان کوالێتی هەرێمی کوردستان


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکەمین جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی 230 جۆری دەرمان یەک دەخرێت و بە کواڵێتی و ستاندەری جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتییان.   
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (شەممە 10-9-2022) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "هاووڵاتییانی خۆشەویست، بۆ یەکەمین جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی 230 جۆری دەرمان یەک دەخرێت و بە کواڵێتی و ستاندەری جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتییان لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە هەرێم."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا، کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت."