مەجلیسی خێبرەگان: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام بەبێ هەڵگرتنی گەمارۆکان، خەسارە

(0) / / جهان / زایەڵە خێبرەگان ئێران کۆماری ئیسلامی مووشەکی


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەجلیسی خێبرەگانی ڕێبەریی ئێران لە دوایین کۆبوونەوەیدا جەختی لە سەر بەردەوامیی خۆڕاگریی گەل و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر ئەمریکا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆبوونەوەی مەجلیسی خێبرەگانی ڕێبەریی لە ئێران دووشەممە ٤ی ڕەشەمە لە تاران بەڕێوەچوو.
مەجلیسی خێبرەگانی ڕێبەریی لە ڕاگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەیدا باسی لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئێران کرد و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئەم ڕێککەوتنە بەبێ هەڵگرتنی گەمارۆکان خەسارێکی گەورەیە.
خێبرەگانی ڕێبەریی ئێران دانوستانی دووبارە لە گەڵ ئەمریکا لە سەر ئەو پرسانە کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە بە هێڵی سووری حکوومەت ناوبرد.
هەروەها جەختیان کرد کە دانوستان لە سەر بابەتی مووشەکی و بەرگریی ناکرێت.