هەرێمی کوردستان: لەگەڵ داخستنی کەمپەکان بە بڕیارێکی سیاسی نین

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆچ و کۆچبەران رێبەر ئەحمەد هەرێمی کوردستان


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەکوو وەڵامێک بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەبارەی داخستنی کەمپەکان ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ داخستنی کەمپەکان بە بڕیارێکی سیاسی نین.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتبووی "هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان، هەرێمی کوردستانە." رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە وەڵامدا ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ داخستنی کەمپەکان بە بڕیارێکی سیاسی نین.
ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بە روون و ئاشکرایی دیارە و لە کۆبوونەوەی هاوبەش کە لە بەغدا کردوومانە، پێمانگوتوون لەگەڵ بڕیاری داخستنی کەمپەکان نین بە بڕیارێکی سیاسیی، لەگەڵ ئەوە نین خەڵک ناچار بە گەڕانەوە بکرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: هەر کەسێک ئارەزوومەندانە حەز بکات بگەڕێتەوە شوێنی خۆی دەرگای بۆ دەکەینەوە و پاڵپشتی دەکەین و ئاسانکاری بۆ دەکەین.
گوتیشی: لە رابردوودا دوو ملیۆن نیو ئاوارە و پەنابەرمان هەبوون. ئێستاش نزیک بە ملیۆنێک ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن. ئێمە رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووینەتەوە و حکومەتی عێراقیش وەک پێویست هاوکاریی ئێمەی نەکردووە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان. لە 70٪ی خەرجییەکانیش لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوەکان بووە. بەشێکی کەمی حکومەتی عێراق دابینی کردووە. بۆیە ئەوانەی لە بەغدا بەمشێوەیە قسە دەکەن، ئەوە تاوانە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی دەیکەن."