تۆمەتبارێك دەستگیركرا كەبەچەقۆ كچەكەی خۆی كوشتبوو

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی کوردستان


May 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس لەڕوداوی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس دەستپێكردوو دەركەوت كە باوكەكە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كچەكەیی و بەسەختی برینداری كردووەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە .

دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتوودا، توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو سەعات لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن  بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، م لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە.

کامەران کەریم