لێبڕینی مووچەی ئەمجارەی کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە جوتیار عادل مووچە هەرێمی کوردستان


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە رۆژی 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت و وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: بە ڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان رۆژی 25 مانگ دابەشكردنی موچە دەست پێدەكات.
بەپێی ئەو خشتەیەی كە مانگی پێشوو، وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەكانی كرد بۆ دابەشكردنی مووچه،‌ یەكەم جار مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستیی و پێشمەرگە و دارایی و ئابوری دابەش كرا و بۆ ئەم مانگەش پێدەچێت بەهەمان خشتە،‌ مووچە دابەشبكرێت.  وتەبێژی حكومەت راشیگەیاند: دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتە و وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بكات.