پێشبینی دەکرێت ھەفتەی ئایندە یەکەم بارانى پاییز ببارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی ئازاد جەبای باران پاییز


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات ھەفتەی ئایندە یەکەم بارانى پاییز ببارێت

ئاراس جەبار (15-9-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ھەفتەی ئایندە لەنێوان رۆژانی ٢٠ بۆ ٢٢ ی مانگ پێشبینی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ لەناوچەکەدا دەکرێت کە خۆی لە حاڵەتێکی لاوازی ناسەقامگیری کەشوھەوادا دەبینێتەوە

دەشڵێت، لەو ماوەیەدا ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێ ناوچەدا بەشێوەی ھەرەمەکی ھەورە بروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەرێژەیەکی کەم و پچر پچر