ڕەئیسی بۆ ئەردۆغان: ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان بگیردرێت

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی ئەردۆغان


Sep 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هاوتا تورکیایەکەی جەختی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان کردەوە.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەر چەشنە گۆڕانکاریی لە سنوورەکانی بە قبووڵنەکراو ڕاگەیاند.
ڕەئیسی وتی: بنەمای سیاسەتی ئێمە لە ناوچە ئەوەیە کە چارەنووسی وڵاتان لەلایەن خۆیانەوە بنوسرێتەوە و ڕێز لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان بگیردرێت.
ڕەئیسی و ئەردۆغان لە دیدار لە پەراوێزی بیست و دووهەمین لوتکەی شانگهای لە سەمەرقەند هەروەها جەختیان کردە سەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو ولات لە بوارە جیاجیاکاندا.