گوندێك لە پێنجوێن به ‌كاره‌بای نیشتمانی رووناك ده‌كرێته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە گوند کارەبای نیشتمانی پێنجوێن


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کارەبای  سلێمانی  ڕایگەیاند،  لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و لەسەر داهاتی 8%ی کارەباو بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندێک له‌پێنجوێن.
پرۆژەکە بریتیە لەگەیاندنی هێڵی کارەبا بۆ گوندی (به‌هێ) له‌پێنجوێن و لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سه‌یدسادق، کە بەبڕى (140.254.150) سه‌دوچل ملیۆن و دووسه‌دو په‌نجاو چوار هه‌زارو سه‌دو په‌نجا دینار لەلایەن کۆمپانیای (هەسونە) لەماوەی (40) رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم