پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی؛ کچەکەی ئێوە وەکوو کچی خۆم دەزانم

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی ژینا ئەمینی


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمارى ئێران فەرمانی کرد بەپەلە بەدواداچوون بۆ گیان لەدەستدانى ژینا ئەمینى بکرێت

بەپێی میدیاى فەرمى ئێران، ئایەتوڵڵا رەئیسی لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ بنەماڵەی مەهسا (ژینا) ئەمینی وتویەتى "لەو کاتەدا من لە سەفەری ئۆزبەکستان بووم و بەپەلە فەرمانم بە هاوکارەکانم دا بە شێوەی تایبەت بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بکەن". 

وتیشى "دڵنیا بن ئەم بابەتە لە دەزگا بەرپرسەکان داوا دەکەم تا هەموو لایەنەکانی روون بێتەوە". 

"هەموو کچانی ئێران بە منداڵی خۆم دەزانم و کچەکەی ئێوەش وەکوو کچی خۆم دەزانم و هەستم وایە ئەم رووداوە بۆ یەکێک لە ئازیزانی من روویداوە"، رەئیسى وایوت

لە پەیوەندییەکەدا بنەماڵەی ئەمینی داوایان کرد بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بکرێت.