٢ هاووڵاتی لە دەربەندیخان بە ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵییەوە دەستگیر کران
(0) /
زایەڵە - ٢ هاووڵاتی لە دەربەندیخان بە ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵییەوە دەستگیر کران.
مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە هاوکاری کارمەندانی ئاسایشی بازگەی تونێلی دەربەندیخان توانیان ٢ هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵیان پێدەبێت و لەناویشیاندا ٢ کەڵی کێوی تێدا دەبێت بە مەبەستی گواستنەوەیان بەشێوەیەکی نایاسایی، هەروەها دەستگیرا بەسەر ١ ئۆتۆمۆبیلدا .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: