دژە تیرۆری یەکێتی داواکراوێکی داعشی لە سلێمانی دەستگیرکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە داعش سلێمانی


Sep 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی دەڵێت لە ڕانیە داواکراوێکی سەر بەداعشیان دەستگیرکردووە.  

دژە تیرۆر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت کە داواکراوەکە سەر بە داعشەوە و ناوی (م.ج.ک)ـە و لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکراوە.

دەشڵێت، کەسەکە ڕادەستی هەواڵگری پۆلیسی بەغداد کرا بەمەبەستی رادەستکردنی بە دادگا و سزادانی بەپێی ماددەی تیرۆر.

ئامادەکردنی - کامەران  کەریم