ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا لە پێناو سلێمانی ھەماھەنگی دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان سلێمانی خزمەتگوزاری


Sep 29, 2022

قەبارەی فۆنت:
 زایەڵە - ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری لەگفتوگۆیەکی کراوە کرد لە نێوان ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق - نوێنەرانی سلێمانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لەسەرۆکی فراکسیۆنەکان.
کۆبونەوەکە لەسەر بانگھێشتی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان بوو ، گفتوگۆ لەسەر کۆی کێشەو گرفتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پەیوەندیدار بەعێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی ئەنجومەن سەرنج و ئاستەنگەکانی خستەڕوو، گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە لەداهاتوودا  بەتیمێکی هاوبەش لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگای سێمانی و نوێنەرانی سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  بەدواداچون  بۆ چارەسەری کێشەکانی هاوڵاتیان بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم