٦٤ بەركەوتەی چەكی كیمیایی دەنێرێنە دەرەوەی ووڵات

(0) / / کردستان / زایەڵە چەکی کیمیایی هەڵەبجە


Oct 02, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند ٦٤ بەركەوتەی دی چەكی كیمیایی لە هەموو شارەكانی هەرێم، دەنێرێنە دەرەوەی ووڵات .
د ئازاد  موستەفا  بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، رەزامەندی درا لە سەر خەرجكردنی بڕی ٢٦٢ ملیۆن دینار بۆ ناردنەدەرەوەی ٦٤ بەركەوتەی چەكی كیمیایی بۆ ئەو كەسانەی بیناییان لە مەترسیدایە بە هۆی ماكە درێژخایەنەكانی سوتانی گلێنەیان بە غازی خەردەل .
وتیشی،   ئەو ٦٤ بەركەوتەكە تەنها لە هەڵەبجە نین خەڵكی شارەكانی تری هەرێمی كوردستانیشن.  لەئایندەیەکی  زۆر نزیكیش خوا یار بێت  ئەم جۆرە نەشتەرگەریانەش لە ناو نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی ئەنجام دەدەین و ڕێگەنادەین چیتر بەرکەوتوان وەک موزایدە بەکاربهێنرێن لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم