پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە: پارەی ساڵانی ڕابردووی گەنمی جوتیاران خەرج دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەرمین مەعروف جوتیاران گەنم


Oct 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  دوای هەوڵ و بەدواداچوونێکی زۆرم بۆ  مافی شایستەی جوتیارانی  هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی بڕیاری خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦) دەرکرد .
وتیشی،  پێشتر بەڵێنم بە جوتیارانی خۆشەویست دابوو کە بەدواداچوون بکەم و مافەکەیان بۆ بگەڕێنمەوە، دڵخۆشم کە توانیم بە ئەرکی پەرلەمانتاری خۆم هەڵسم و خزمەتی جوتیارانی ئازیز بکەم.
ئەوپەرلەمانتارە  ڕونیشیکردەوە ،  پێموایە دەبێت پەرلەمانتار بە کردار کار بۆ خەڵک بکات و بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و لە هەوڵەکانی بۆ هەموو چین و توێژەکان بەردەوام بێت، نەک تەنها لە راگەیاندنەوە خۆی بە پاڵەوان بکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم