بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە دەربەندیخان دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا مۆلیدەی ئەهلی دەربەندیخان


Oct 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان دەدات.
قایمقامیەتی   دەربەندیخان  ڕایگەیاند،   سەرەڕای هەوڵەکانی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی. قائیمقامی قەزای دەربەندیخان  ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی دەربەندیخان دەکاتەوە بەهۆی گرانبوونی سوتەمەنی و  بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان و ڕەچاوکردنی بارودۆخی هاوڵاتیان بەتایبەت چینی کەمدەرامەت و هەژاران وە بە ڕەچاوکردنی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە ڕۆژی شەممە - ٢٠٢٢،١٠،٨ - کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بە هاوڵاتیان کەمدەکرێتەوە، بۆ زیاتر بارسوکردن و کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لەسەر هاوڵاتیان.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم