خولی پێنجەمی پەرلەمان درێژكرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمانی کوردستان پارتی یەکێتی خولی پێنجەم


Oct 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی فڕاكسیۆنەكانی پارتی، یەكێتی و گۆران دەنگیدا بە درێژكردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كورستان .
ئەمڕۆ یەكشەممە 9-10-2022 پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی خولی پێنجەم كۆبوویەوە و بە دەنگی 80 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنەكانی پارتی، یەكێتی، گۆران و پێكهاتەكان، پێشنیازە یاساكە پەسەندكرا.
 جێگەی باسە، هەر یەكە لە فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری و سەربەخۆكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد و بەشدارنەبوون لە دەنگدان بە پێنیازە یاساكە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم