لیژنەی ئەمنی ناحیەی زەڕایەن چەند بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە زەڕایەن کوردستان ئەمنی


Oct 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاوارە حمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەنی سەربەقەزای شارەزوور  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،   لـە دیوانی نـاحیە بـە ئـامادەبوونی ئـەندامـانی لیژنەی ئـەمنی  سـەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی کـرد .

ڕاشیگەیاند: لـە کـۆبوونەوەکەدا چەند بـابەتێک بـۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکە باسکرا و لەو بـارەیەوە بـڕیار درابـە داخستنی سەرجـەم کـافتریا و هـۆڵەکـانی بـلیارد و دوکانەکانی پلەیستەیشن، لـە دوای کاتژمێر (١)ی شەو تا کاتژمێر (٧) ی بەیانی. ئـەم بـڕیـارە لـە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ جێبەجێ دەکرێت بـۆ ئەم مەبەستە لیژنەکانی بـازاڕ ڕاسپێران بـە ئـاگادارکردنەوەی شوێنەکان.

وتیشی،   مـێرد منداڵانی خـوار (١٨) ساڵ بـەهیچ شێوەیەک و لە هیچ کـاتێکدا ڕێگە پێداراو نی یە بچنە  نـاو کافتریاکـان و هۆڵەکـانی بلیارد.ڕێگری کـردن لە حاڵەتەکانی دەروەزەکـردن (سواڵکردن)لە ترافیک و ڕێـگا گشتیەکان.دەست بـەسەردا گرتنی هـەموو جـۆرە کەرەستەیەکی وەک( چـەک ، چـەقۆ ، بۆکس خنجەر و هاوشێوەکانی ) لـە نـاو کـافتریا و هـۆڵەکـانی بلیارد ، لـە هەر شوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت شوێنەکـە دادەخـرێت .

ڕونیشیکردەوە،  دەست بەسەرداگرتنی مـاتۆڕسکیلی بێ سەرەتـا ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنە هۆی بێزار کـردنی هـاوڵاتیان.بـەمەبەستی بنبڕکـردنی ئـەو دیاردانە و سەلامەتی هـاوڵاتیان هێزە ئـەمنیەکان ڕاسپێران بـە چـاودێری کـردنی سەرجەم ئـەو شوێنانە و نـاوبازار و گەڕەک و کۆڵانەکانی سنوری ناحیە.

هێمای بەوەشکرد،   لەم ڕێگەیەوە  داواکارین لە دایکان و باوکانی خۆشەویست، بـە وردی چـاودێری مـنداڵەکانیان بـکەن و ڕێگەیان پێ نـەدەن تـا درەنگانێکی شەو لـە دەرەوە بـمێننەوە ، بۆ ئـەوەی نەبنە هۆی کێشە و گـرفت بۆ خۆیان و دانیشتوانی سنورەکەمان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم