دوو سەبەتەی دیكه‌ی به‌شه‌ خۆراك دابەش دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک هەرێم کوردستان


Oct 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەرێم ڕایده‌گه‌ینێت، كە سەبەتەی خۆراكی 7 تەواو بووە و لەئێستادا سەبەتەی خۆراكی 8 لەدابەشكردندایە

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هه‌رێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەبەتەی خۆراكی حەوتەم لەسەر لیستی مانگی 8 هەمووی تەواو بووە جگە لە دۆشاوی تەماتە، كە چەند بنكەیەك ماوە، كە لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ زەیتی سەبەتەی هەشتەم دابەش دەكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بەردەوامین لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی هەشتەم لەسەر لیستی مانگی ۹ و ڕۆژانە بارهەڵگرێکی باش خۆراك دەگات بە کۆگاکانمان.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەشتەم سەبەتە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بە ڕێژەی ٩٠٪ بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئامادەکراوە و کاردەکەن بۆ بوژاندنەوەی کۆگاکان و ئامادەکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم و دەیەمی ئەمساڵیش.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم