1 / 2
2 / 2

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان ناڕەزایەتی دامەزراندن بایکۆت


Oct 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – دانەمەزراوانی  ماستەرو دکتۆرا لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان هەڕەشەی مانگرتن دەکەن
دانەمەزراوانی  خاوەن بڕوانامەی  دکتۆراو  ماستەر ڕایانگەیاند،  بۆ ئاگاداری هەمووان و ڕای گشتی؛ ئێمەی دانەمەزراوانی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان پاش تێپەڕبوونی نزیکەی 2 مانگ بەسەر بڕیاری ژمارە 170ـی  ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕەوانەکردنی کەیسی دامەزراندنمان بۆ ئەنجومەنی گشتی ڕاژە و گەڕانەوەی وەڵام لە ئەنجومەنی ڕاژەوە تاوەکو ئێستا هیچمان ئەنجومەنی وەزیران کاری جدی لەسەر کەیسەکەمان نەکردووە و وەڵاممان نادرێتەوە بۆیە پەنامان بردۆتە بەر بڵاوکردنەوەی پەیام ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار، ئەگەر بەزووترین کات وەڵاممان نەدەنەوە کاردانەوی ترمان ئەبێت.
ئەمەش دەقی یەکەم پەیام و هەنگاومانە:
بەڕێز سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
سڵاو و ڕێز…
‌‎ئێمەی خاوەن بڕوانامەی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە کوردستان زیاتر لە پێنج ساڵە بە شێوەیەکی مەدەنی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دامەزراندنمان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان. دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/٧ ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیاری ژمارە (١٧٠) کەیسەکەمانی سپارد بە ئەنجوومەنی ڕاژە.
ئێستا ئەم کەیسە  دووبارە گەڕاوەتەوە ئەنجوومەنی وەزیران بەڵام پێمان وایە کاری جدی لەسەر ناکرێت! چونکە ماوەی دوو هەفتەیە ئەنجونەنی ڕاژە وەڵامی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی داوەتەوە سەرۆکایەتی دیوان نە وەڵامی نوێنەرانمان دەدەنەوە نە نووسراویش ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆکی حکومەت کراوە بۆ بڕیاردان.
 بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان لەماوەی ئەم هەفتەدا چاوپێکەوتنێکی بەپەلەی نوێنەرانمان بۆ ڕێکبخرێت لەگەڵ ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران یان بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران.
ئەگەر داواکاریمان لەبەرچاو نەگیرێت، ناچارین ڕێگای خۆپیشاندان و مانگرتن بگرینەبەر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران تاکو چارەنووسمان یەکلا دەکرێتەوە.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم